به پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌هین مه‌حموودی” هاووڵاتی ئێرانی_نۆرویژی و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٧ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، پاش بانگهێشتی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سه‌قز، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له شاری سنه كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
