کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری تیكاب

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری تیكاب 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری تیكاب به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری میاندوئاب كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناسناویفه‌رشاد فه‌ره‌جیسه‌ره‌تا ڕێكه‌وتی ٢٩ی گوڵانی ئه‌مساڵ به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ پاش سێ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، به‌ دانانی بارمته‌ی ٣ ملیاردی تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگای ڕژیم له‌ سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵی، به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ناوبراو دواتر له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیموبێڕیزی به‌ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، حوكمی یه‌ك ساڵ و دوو مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.