به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕامین محه‌ممه‌دی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كامیاران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ “محه‌ممه‌د ده‌شتی“، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمی سته‌مكاری كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵی دایكی گیانبه‌ختكردوو “پژمان فاتحی” له گوندی “ئه‌ڵك“، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. شایانی باسه دواتر “محه‌ممه‌د ده‌شتی” به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كراوه، به‌ڵام “ڕامین محه‌ممه‌دی” سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
