ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی شارستانی قه‌سری شیرین له ئاست دۆخی سه‌ختی ژیان و مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، ئه‌و شاره دوو ده‌روازه‌ی سنووری هه‌یه به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی له دۆخێكی زۆر سه‌خت دا ده‌ژین و زۆربه‌ی گه‌نجانی ئه‌و شاره بێكارن له حاڵێكدا داهاتی ئه‌و ده‌روازه سنووریانه ده‌ڕواته گیرفانی به‌رپرسانی ڕژیم. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار و گرانی كرێ خانوو ناچارن له نێو خێوه‌ت و كه‌لاوه‌دا بژین. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا خه‌ڵك له سه‌روبه‌ندی شه‌وی یه‌لدا دا به ده‌ست گرانی كه‌لووپه‌لی پێویست ناڕازین و ده‌ڵێن: ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی خۆشی بۆ خه‌ڵك نه‌هیشتووه و به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك ته‌نانه‌ت توانای دابینكردنی سه‌ره‌كی ترین پێداویستیه‌كانی ژیانیشیان نییه.
