كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاره‌كانی وان و مانیسا له باكووری كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی ناشیاوی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانی تورك خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانی باكووری كوردستان له یارییه‌كی فووتباڵ به شێوه‌یه‌كی ناشیاو هێرشیان كردبووه سه‌ر له‌یلا زانا چالاكی سیاسی خه‌ڵكی باكووری كوردستان و بێ‌ڕێزیان به ژنانی كورد كردبوو. له وڵامی هه‌ڵسووكه‌وتی ناشیاوی توركانی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست خه‌ڵكی شاره‌كانی وان و مانیسا له دوو چالاكی جیاجیادا دژ به فاشیزم خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون و ڕایانگه‌یاند: شوێنی وه‌رزش و ڕاهێنان جێگای ئاشتییه نه‌ك ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی.
