ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتیه به ناوه‌كانی “هه‌ژار تورجی و ڕزگار خانپایه“، به هێرشی هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
