ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی پارێزگای “چه‌هار مه‌حاڵ و به‌ختیاری“، دژ به وه‌ینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایەدا كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ به سه‌ر پێدانی پاره‌ی خانووه‌كانیان به به‌رپرسان، نه‌ك ته‌نیا خانووه‌كان ڕاده‌ستیان نه‌كراون، به‌ڵكوو پرۆژه‌كه له نیوه‌دا ڕاوه‌ستاوه و وڵامی خه‌ڵكی ناڕازی ناده‌نه‌وه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری ڕاده‌ست كرانی خانووه‌كان، پێڕاگه‌یشتنی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان، سزادانی تاوانباران و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.
