ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “جه‌لال سه‌ده‌فی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی شاری مه‌هاباد، به دانانی بارمته‌ی ٤ ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. ناوبراو پاش كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری مه‌هاباد كرا و له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری مه‌هاباده‌وه، تۆمه‌تی “به‌شداری له حیزبه‌كانی دژ به ڕژیم” خرایه پاڵی. شایانی باسه هاوسه‌ری ئه‌و چالاكوانه به ناسناوی “سیروان شاوڵه” ڕێكه‌وتی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤٢ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات به دانانی بارمته ئازاد كراوه.
