به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕۆژی هه‌ینی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی حهوتهمین ڕۆژی گیانله‌ده‌ستدانی گوماناوی “خوسره‌و عه‌لیكوردی” پارێزه‌ری خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر به‌شداربووانی و كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبل، “پوران نازمی، عالیه موته‌لب زاده، سپیده قولیان، هه‌ستی ئه‌میری و ئه‌بولفه‌زڵ ئه‌بری” به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو، “حه‌بیب فه‌دایی، ئه‌سه‌دوڵڵا فه‌خیمی و ئه‌كبه‌ر ئه‌مینی” چالاكانی سیاسی، “عه‌لی و ڕه‌زا ئادینه ئازاد” له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان و هه‌روه‌ها سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی “خوسره‌و عه‌لیكوردی” به ناوه‌كانی “داوود، ئه‌حمه‌د و جه‌واد عه‌لیكوردی” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
