ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به ساز كرانی دۆسیه دژ به سێ موعه‌لیم و چالاكی سنفی شاری سه‌قز، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “تاهر قادرزاده، ئه‌حمه‌د قادری و سلێمان عه‌بدی“، به سكاڵای دادستانی ڕژیم له شاری سه‌قز و به هاوكاری ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌و شاره دۆسیه‌یان بۆ ساز كراوه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كەدا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ڕه‌وه‌ندی ساز كرانی دۆسیه بۆ ئه‌و سێ موعه‌لیمه به ته‌واوی نایاساییه و پێویسته كۆتایی به گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان له سه‌ر چالاكانی سنفی و موعه‌لیمان بێنن.
