ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاغڵ له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی شاری ئیلام، دژ به نه‌بوونی ئیمه‌نی گیانی و شوێنی كاری كرێكارانی ئه‌و شارۆچكه‌یه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له دوو هه‌زار و ٥٠٠ كرێكار له ١٤٠ واحدی به‌رهه‌مهێنان، پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاری ئه‌و شارۆچكه‌یه چالاكن، به‌ڵام به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم، كرێكاران له‌گه‌ڵ كێشه‌ی هاتوچۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه و مانگانه ژماره‌یه‌كی زۆر ڕووداوی هاتوچۆ له سه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌دا ڕوو ئه‌دات. هه‌روه‌ها كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌ن كۆمپانیاكان به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، ژماره‌ی كرێكارانی بریندار له ساڵانی ڕابردوودا به شێوازێكی به‌رچاو زیادی كردووه و گیانیان له مه‌ترسیدایه.
