ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی “هومه‌ن عه‌بدوڵڵاهی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” به سه‌ردانی گڵكۆی ڕۆڵه‌كه‌یان، یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازانی شاری سنه سه‌ردانی گڵكۆكه‌یان كردووه و به دانانی گوڵی سوور و خوێندنه‌وه‌ی سروود، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه “هومه‌ن عه‌بدوڵڵاهی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سنه، ڕێكه‌وتی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ هه‌تاوی، له گه‌ڕه‌كی حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد و په‌یوه‌ست به كاروانی نه‌مرانی ڕێگای ئازادی بوو.
