به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “ڕه‌حیم ڕه‌حمانی” چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی شاری پیرانشار، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٣٦ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه و ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه درێژ كراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی “ڕه‌ئووف فه‌ڕۆخی”، به هێرشی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان و شكاندنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانیان، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی سپا كراون. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، دۆخی ته‌ندروستی و ده‌رونی ئه‌و هاووڵاتییه له گرتووخانه‌كانی ڕژیمدا له خراپیدایه و له ژێر سه‌ختترین ئه‌شكه‌نجه‌كاندایه.
