کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ناڕوونی چاره‌نووسی پێنج چالاكی فه‌رهه‌نگی كورد له‌ زیندانی ئێڤین

5 3

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ به‌ سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی پێنج به‌ندكراو و چالاكی فه‌رهه‌نگی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌،ئێحسان ڕوسته‌می، حه‌سه‌ن توزه‌نده‌ جانی، ڕامین ڕوسته‌می و نیما مه‌هدی زادگانچوار چالاكی فه‌رهه‌نگی دانیشتووی شاری تاران، ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم له‌ شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین كراون. هه‌روه‌هاجه‌هانگیر ڕوسته‌میئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شاریهه‌رسینسه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر به‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و زیندانه‌ كراوه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پێنج زیندانییه‌ له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و پێنج ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.