ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز، “ئه‌یوب جه‌وانپوور” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی سزای دوورخستنه‌وه‌كه‌ی بۆ پارێزگای خوزستان، بانگهێشت كرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕێكه‌وتی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ ملیۆنی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. شایانی باسه ئه‌و چالاكوانه مانگی به‌فرانباری ١٤٠٢ی هه‌تاوی، به هۆی ناڕه‌زایه‌تی دژ به له سێداره‌دانی چوار به‌ندكراوی سیاسی، مانی له خواردن گرت و بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو حه‌فته له ژووری تاكه‌كه‌سیدا ڕاگیرا.
