له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی كامیاران، دیوانده‌ره و نه‌غه‌ده، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌زا مورادی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری كامیاران، كه ڕێكه‌وتی ٧ی سه‌رماوه‌ز له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. هاوكات هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره به ناسناوی “كاوه عه‌بدی” ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، به دانانی بارمته‌ی ٥ ملیاردی تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی دادگای ڕژیم له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی ئازاد كرا. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د سۆهرابی” خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” كه ڕێكه‌وتی ١ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرابوو، ڕۆژی ڕابردوو به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی، به شێوازێكی كاتی ئازاد كراوه.
