ڕۆژی ڕابردوو، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه، ١٣ و ١٤ی سه‌رماوه‌ز، چوار هاووڵاتی به ناوه‌كانی “شۆڕش سهرڕوتی” خه‌ڵكی گوندی “نه‌ڵیوان“، “حه‌سه‌ن شادی خواز” خه‌ڵكی گوندی “سێنگان“، “ئیسمائیل سه‌ید مه‌حمودیان” و هێرش په‌رنیا“، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تهندرهوستیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و چوار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
