ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “ئاڵكاوێ” سه‌ر به شاری شنۆ، به ناوی “شوانه ئیبراهیمی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به توندوتیژییه‌كی زۆره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ۆته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
