به پێی ڕاپۆرته‌كان، “دلێر سه‌لیمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج مانگ و نیو له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له ژێر سه‌ختترین ئه‌شكه‌نجه‌كاندایه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له جادده‌ی ساوه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دوو ڕۆژ هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناوی “ژیلا ته‌شه‌كوری” به هێرشی ئه‌و هێزانه بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا. شایانی باسه هاوسه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژ به دانانی بارمتەی یه‌ك ملیارد تمەنی به شێوازێكی كاتی ئازاد كراوه، به‌ڵام “دلێر سه‌لیمی” هێشتا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه
