کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری دژ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی بیتا شه‌فیعی

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری دژ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ خه‌ڵكی شاریجونقانسه‌ر به‌ پارێزگای چوار مه‌حاڵ و به‌ختیاری، دژ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیبیتا شه‌فیعیو دایكی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ به‌ ناویمه‌ریه‌م عه‌باسی نیكوكۆبوونه‌وه‌.

ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ ڕۆژه‌كانی ١٩ و ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنیكی نادیار كران. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ و هه‌وه‌رها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.