ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، سنه، مه‌ریوان، مه‌شهه‌د، زه‌نجان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان بوون.
