کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی چوار هاووڵاتی كوردی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد و پارێزگای خوراسان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی چوار هاووڵاتی كوردی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد و پارێزگای

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا،چوار هاووڵاتی كوردی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد و پارێزگای خوراسان، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتی و هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی شاریمانه‌ سه‌مه‌لقانسه‌ر به‌ پارێزگای خوراسان، به‌ ناویئه‌سمه‌ر حه‌میدیبه‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراوه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، لاپه‌ڕه‌ی ئێنستاگرامی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ داخراوه‌ و ده‌ست به‌ سه‌ر هه‌ندێك له‌ كه‌لوپه‌له‌كانیدا گراوه‌. هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو، سێ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به‌ ناوه‌كانیهێمن ئه‌یوه‌ر، پێشه‌وا ئارمۆن و سه‌عید فه‌تحی نژاد، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه‌ به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.