به پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د سۆهرابی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، سه‌ره‌ڕای قه‌بووڵ كرانی ئازادی به مه‌رجی له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ڕێگری له ئازاد كرانی ده‌كرێت.
ناوبراو ڕۆژی دۆشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، تاكوو ئێستا چەندین جار بارمته‌ی دابین كرا‌و بۆ ئازادی به مه‌رجی ئه‌و به‌ندكراوه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه دابین كراوه، به‌ڵام هه‌موو جارێك له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ڕێگری له ئازاد كرانی كراوه.
