به پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌یدا عه‌زیزی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كامیاران كه له كاتی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری كامیاران، به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات له ڕێگای هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان” ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ئه‌و به‌ندكراوه پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی و كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه‌ی له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سنه كراوه و هه‌روه‌ها له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
