ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی پترۆشیمی شاری كرماشان دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی فازی دووهه‌می پترۆشیمی كرماشان بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و فازه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه ئه‌گه‌ر دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن یان مان بگرن، له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر ئه‌كرێن. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان بوون.
