ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆڵبه‌رێك له سنووری باشماخی مه‌ریوان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی برینداربوو.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سینا” كه هێشتا ناسناوی به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه، كاتی په‌ڕاندنه‌وه‌ی سنووری “باشماخ” سه‌ر به شارستانی مه‌ریوان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و بێ ئاگاداری هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ڕژیم، بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
