شه‌وی ڕابردوو، به درۆنێكی ئێنتحاری هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كوڕموڕ له چه‌مچه‌ماڵ و به هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر ئه‌و كێڵگه‌یه كه‌وت.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، به هۆی ئه‌و هێرشه‌وه چالاكییه‌كانی ئه‌و كێڵگه‌یه به تواوی ڕاوه‌ستاوه و پێرسۆنێلی ئه‌و شوێنه ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی ئه‌من كراون، به پێی ڕاپۆرته‌كان، كێڵگه‌ی گازی “كوڕموڕ” گرنگترین ناوه‌ندی وه‌به‌رهێنانی گاز بۆ وزه‌خانه‌كانی دابین كردنی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستانه. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه، زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانی ماڵی گه‌یشتوو به هۆی ئه‌و هێرشه‌وه ڕانه‌گه‌یندراوه.
