ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی شاری ڕه‌وانسه‌ر دژ به ڕێگری فه‌رمانداری ئه‌و شاره له به‌ڕێوه‌چوونی جه‌ژنی هه‌نار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بڕیار وابوو له ڕۆژانی ڕابردوودا جه‌ژنی هه‌نار له یه‌كێك له گونده‌كانی شاری ڕه‌وانسه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا فه‌رمانداری ئه‌و شاره به ناوی “فه‌ریده جه‌شن په‌روه‌ر” ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه كردووه، به‌ڵكوو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو مه‌راسم و جه‌ژنێك، پێویسته ده‌ستپێك له‌گه‌ڵ ده‌موده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هه‌ماهه‌نگ بكرێت و پاشان به فه‌رمانداری و ناوه‌نده‌كانی دیكه ڕایبگه‌ینن.
