ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی په‌ردیس له شاری كرماشان دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ١٦ به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕاده‌ست كرانی خانووه‌كانیان، نه‌ك ته‌نیا ڕاده‌ستیان نه‌كراون، به‌ڵكوو سه‌ره‌ڕای باره‌ها كۆبوونه‌وه‌ی خوازیاران دژ به به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ڕژیم، وڵامی خه‌ڵكی ناڕازی نادرێته‌وه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپهروهانهی دادگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر دۆسیه‌كانیان، سزادانی تاوانباران و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.
