ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی “زانیار ئه‌ڵڵا مرادی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، به به‌رپایی مه‌راسمێك له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و ئازیزه، یاد و ناویان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادی خوازی شاری سنه، به دانانی گوڵی سوور و وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی دیكه‌ی شۆڕشی ژینا له سه‌ر گڵكۆكه‌ی ئه‌و قاره‌مانه، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه.
