به پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د ڕه‌شید زاده” شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری بانه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٢ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له جادده‌ی “پیرانشار_مه‌هاباد“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده له شاری ورمێ كرا. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م ههاوڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
