به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و دیوانده‌ره به ناوه‌كانی “پویا حه‌بیبی و كاوه عه‌بدی”، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “پویا حه‌بیبی” ژینگه‌پارێز و خه‌ڵكی شاری سنه، ڕێكه‌وتی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. هه‌روه‌ها “كاوه عه‌بدی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی لانیكه‌م دوو حه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو شارومه‌نده له سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
