کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی هێرشی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی كاتی سووریا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك

به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی كاتی سووریا بۆ

ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی سه‌ربە حكومه‌تی كاتی سووریا، هێرشێكیان دژ به‌ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ چه‌ند ناوچه‌ی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دستپێكردووه‌.

به‌ پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كانتۆنیدێره‌زوورو شاریغرانیچ، چه‌ند خاڵی پشكنینی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له‌ لایه‌ن ئه‌رته‌شی حكومه‌تی كاتی سووریاوه‌ كرانه‌ ئامانج و به‌ هۆیه‌وه‌ شه‌رڤانێك به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. شایانی باسه‌، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی قەسدەله‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ شه‌رڤانان له‌ چوارچێوه‌ی مافی خۆپاراستنی ڕه‌وادا وڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ هێزه‌كانی حكومه‌ت كوژراون یان بریندار بوون.