به پێی ڕاپۆرتی “ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان“، ڕۆژی هه‌ینی ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێكی زۆر له هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه بریتین له ده‌یان كه‌سی چه‌كدار، ده‌ستیانبەبڕینه‌وه و تاڵان كردنی دارستانه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری مه‌ریوان كردووه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به هۆی چالاكییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌وه به‌ره‌یه‌كی زۆر له دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێری ڕابردوودا له ناو چوون و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیم، نه‌ك ته‌نیا به‌ربە چالاكییه‌كانیان ناگرن، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت وڵامی ژینگه پارێزان و ئه‌نجومه‌نه ژینگه‌ییه‌كانی ئه‌و شاره‌ش ناده‌نه‌وه. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی چالاكییه‌كانی چه‌ن گروپێكی هاوشێوه، به‌ره‌یه‌كی زۆر له دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له ناو چوون و كاربه‌رییه‌كانیان بۆ زه‌وی كه‌شاوه‌رزی گۆڕدراوه.
