به پێی دوایین زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منی و سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بڕیاریان داوه له مانگانی داهاتوودا ده‌یان كامێرای چاودێری له ناوچه جیاوازه‌كانی شاری بانه، به مه‌به‌ستی پشكنین و ڕێگری له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك به جێ بكه‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماكانی دامه‌زراندنی كامێرا چاودێرییه‌كان له سه‌ر فه‌لەكه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شاره كه بریتین له “جادده سلێمانی، خواره‌وه‌ی هۆتێلی ئاریان، مزگه‌وتی ئیقباڵی، نه‌خۆشخانه‌ی ڕازی و هه‌روه‌ها ده‌یان خاڵ و ناوچه‌ی دیكه له ئه‌و شاره به جێ كراون و بڕیاره به پشتیوانی فه‌رمانداری ئه‌و شاره و هه‌روه‌ها كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له ڕۆژانی داهاتوودا كامێرا‌كان دامەزرێنن.
