به پێی ڕاپۆرته‌كان، “عوسمان مامه” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌ندكرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ی هه‌تاوی، كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی تاكوو ئێستا، له مافی ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه “شه‌هین عه‌بدولقادری” هاوسه‌ری “عوسمان مامه، له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینادا، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانه‌وه به چه‌كی ساچمه‌یی كرایه ئامانج و هێشتا ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی هه‌یه.
