به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌ید ڕه‌حمان حسێنی” و “ئه‌حمه‌د مام شه‌ریفی” ، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م حوكمی ٦ ساڵ و سێ مانگ به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی گوندی “سیلوه” سه‌ر به شاری پیرانشار، ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه ئه‌و دوو شارومه‌نده كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان و ته‌نانه‌ت مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كرابوون.
