ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شارستانی میاندوئاو، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “مه‌ولوود ئافه‌ند” خه‌ڵكی گوندی “حاجی حه‌سه‌ن ” سه‌ر به شارستانی میاندوئاو، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
