ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌كانی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی و میلاد مه‌عروفی” دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، به به‌رپایی مه‌راسمێك ڕێزیان له یادی ئه‌و دوو ئازیزه گرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گیانبهختركردووه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخواز و چالاكانی مه‌ده‌نی، به دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆكانیان و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕی، له سێهه‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنیاندا په‌یمانیان له گه‌ڵ ئه‌و دوو قاره‌مانه نوێ كرده‌وه. شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه گەلێک جار گوشار خراوه‌ته سه‌ریان كه مه‌راسمی ساڵیادی ڕۆڵه‌كانیان به‌ڕێوه نه‌به‌ن و له ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێكی زۆر له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كراون.
