به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو چالاكیی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی شاری هه‌رسین به ناوه‌كانی “ڕامین و جه‌هانگیر ڕوسته‌می“، هێشتا زانیارییه‌ك له سه‌ر ئه‌و دوو هاووڵاتییه له به‌رده‌ستدا نییه.
به وتهس سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه ڕایانگه‌یاندووه كه جه‌هانگیر ڕووسته‌می بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٣٣ ڕۆژ و هه‌روه‌ها ڕامین ڕوسته‌می بۆ ماوه‌ی ٩١ ڕۆژ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و ده‌رمان بێبه‌ش كراون. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان، زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
