به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له ١٨ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “ڕه‌ئوف فه‌ڕۆخی” ژینگه‌پارێز و خه‌ڵكی شاری پیرانشار، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ هاوكات له‌گه‌ڵ “ڕه‌حیم ڕه‌حمانی” خه‌ڵكی گوندی “زهنگیاوی” سه‌ر به شاری پیرانشار، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كران. بنه‌ماڵه‌ی “ڕه‌ئوف فه‌ڕۆخی” به بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یامێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ له سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بوون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
