ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی سێ گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” به ناوه‌كانی “زانیار ئه‌ڵڵامورادی، ئومید حه‌سه‌نی و عیسا بیگله‌ری”، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازانی شاری سنه، به به‌رپایی مه‌راسمێك یادی ئه‌و سێ ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كان به دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆكانیان، خوێندنی سروودی شۆڕشگێرانه و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشم، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه. ئه‌و سێ هاووڵاتییه له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینادا به فیداكاری و ئازایه‌تییه‌كی زۆره‌وه دژ به سیسته‌می گه‌نده‌ڵ و سته‌مكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وه‌ستانه‌وه و به گیانبه‌ختكردنیان ڕووپهلێكی نوێیان له شۆڕشی كوردستاندا كرده‌وه.
