زۆر بەداخەوە بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، مەلا محەممەد ئەمین سەزیدە، کەسایەتییەکی ناسراو و خۆشناوی ناوچەی بۆکان، تێکۆشەرێکی ڕاستەقینە و ماندوویی نەناسی ڕێبازی سۆسیالیستی، ئازادیخواز و بەرابەری تەڵەب، خەباتکارێکی دێرین و بهندكراوی پێشووی هەردوو دەسەڵاتی ستەمکاری پاشایەتی و ئیسلامی، دۆست و لایەنگری دڵسۆز و بە ئەمەگی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە بنەماڵە و دۆستان و ئازیزانی بەجێ هێشت.
ملا محەممەد ئەمین سەرەڕای ئەوەی کە بەردەوام لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامییەوە لەژێر زەخت و گوشاری دەروونی و جەستەییدا بوو، ماوەیەک لەناو سیاچاڵەکانی ڕژیمدا دەستبەسەر کرا و بە تووندی کەوتە ژێر ئەزییەت و ئازارەوە، بەڵام هیچکات لێوی پڕ لە ڕازی نەکردەوە، نهێنییەکانی پاراست و سەری بۆ دوژمن و جەلادانی ڕژیم دانەواند و نموونەیەک بوو لە خۆڕاگریی بۆ هاوبەندییەکانی و دوای ئازاد بوونیش، وەک کەسایەتییەکی ناسراو و خۆشناوی ئاوایی شێخاڵی و ناوچەی بۆکان و دەورووبەر، سەربەرزانە ژیا و وەک ئینسانێکی خولیای ئازادی و ژیانێکی شیاوی ئینسان، بە ڕێباز و باوەڕی سۆسیالیستی وەفادار مایەوە و تا دوا هەناسە بە کردەوە ڕێبواری شێلگیری ئەو ڕێبازە و سەرمەشق و ئیلهامبەخش بوو بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە دڵیان بۆ ئازادی و یەکسانی ئینسانەکان لێیدەدا. بەم بۆنەیەوە لەلایەن سەرجەم ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزیان، بە تایبەت هاوڕێ و هاوژینی کاک مەلا محەممەد، کوڕ و کچەکانی، هاوڕێی ئازیزمان لەناو ڕیزەکانی کۆمەڵە، هاوڕێ نەشمیل سەزیدە و سەرجەم دۆستان و ئاشنایان و خەڵکی تێکۆشەری ناوچەی بۆکان دەکەی و خۆمان بە هاوبەشی خەمی لەدەستدانی کاک ملا محەممەد ئەمین دەزانین.
