ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارێكی شاره‌داری كانی دیناری مه‌ریوان به ناسناوی “فه‌ره‌یدوون ڕوسته‌می” به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی حراسه‌تی شاره‌داری، ئاگری به‌ردا جه‌سته‌ی.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاوڕێیانی ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ستبه‌جێ ئاگری جه‌سته‌یان كوژاندنه‌وه، به‌ڵام شوێنی ڕووداوه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه گه‌مارۆ دراوه و ویستوویانه ڕێگری له بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه بكه‌ن. شایانی باسه ناوبراو پێشووتر به هۆی گوشاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری حراسه‌تی شاره‌داری كانی دینار، له سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ر كرابوو و كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی، له كاتێكدا كه پێشووتر بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ شاغڵ له ده‌بیرخانه‌ی شاره‌داری بووه، بۆ به‌شی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دانراوه و چه‌ند مانگێك حه‌قده‌سته‌كه‌ی پێنه‌دراوه.
