به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له ماوه‌ی ٧ مانگی ڕابردوودا ٦٦٥ هاووڵاتی تووشی ڕووداوی كار بوون و ٢٩ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران و هه‌روه‌ها دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ساڵی ڕابردوو ٢هه‌زار و ٤٢ كرێكار له ئێران گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ١٦ هه‌زار و ١١٣ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵێكی زۆر له كرێكاران له ساڵانی ڕابردوودا دژ به خراپی دۆخی ئیمه‌نی كاری كرێكاران، به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیا بایه‌خ به داخوازییه‌كانی كرێكاران ناده‌ن، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ر كردن له سه‌ر كار، یان ساز كردنی دۆسیه‌یان لێ ده‌كه‌ن.
