ڕۆژی ڕابردوو، كامیۆندارانی پارێزگای كرماشان له چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا دژ به جیاكاری له دابه‌ش كرانی باره‌كان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كامیۆندارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی نه‌بوونی داهات و هه‌روه‌ها جیاكاری له دابه‌ش كرانی باره‌كان له نێوان كامیۆن و قه‌تار، دۆخی ژانیان له خراپیدایه و خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌لی كامیۆن و ئۆتۆمبیل، بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كامیۆن‌داران، كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.
