کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سەوڵاوا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سەوڵاوا لە لایەن هێزەکانی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەوڵاوا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوه‌ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، کاتژمێر ۳ی به‌یانی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی  «سلێن» سەر بە شاری سەوڵاوا به‌ ناوه‌كانی “یاسر ئەدوایی و سەلمان ئەدوایی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌. بە وتەی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئەو دوو هاووڵاتییە کە خاوەنی چێشتخانەی  «قەڵواز» لە ناوچەی گەشتیاریی هەورامانن، به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسە سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵیان زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.