ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارێكی قه‌راردادی ئیداره‌ی ئاگر كوژاندنه‌وه‌ی شاری سنه، به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی ئاگری به‌ردا جه‌سته‌ی.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “شاهۆ سه‌فه‌ری” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و باوكی دوو منداڵ، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری شاری سنه كراوه و دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاگر كوژاندنه‌وه به هۆی قه‌راردادی بوونی كاره‌كه‌ی، حه‌قده‌ستی پێ نه‌دراوه و له دۆخێكی خراپی ئابووریدا ژیاوه.
