ڕۆژی ڕابردوو خوازایارانی مه‌سكه‌نی میللی شاری ئیلام دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به به‌ڵێنی درۆ ڕایانگه‌یاندووه كه ٧٠ له سه‌دی پرۆژه‌ی مه‌سكه‌نی مێهری ئه‌و شاره جێبەجێ بووە، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا ئه‌وه‌نده له پرۆژه‌كه کارەکانی تەواو نەبووە، به‌ڵكوو به ته‌واوی پرۆژه‌كه ڕاوه‌ستاوه. له به‌رده‌وامیدا خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان له سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان، ڕاده‌ست كرانی خانووه‌كان و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.
