کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌رجه‌م سندوقه‌ خانه‌نشینییه‌كان له‌ كرماشان

كۆبوونهوهی خانهنشینكراوانی سهرجهم سندوقه خانهنشینییهكان

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی سه‌رجه‌م سندوقه‌ خانه‌نشینییه‌كان، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی نارازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمی “نا بۆ سێداره‌” و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری “ئازادی ده‌ستبه‌جێی موعه‌لیمان و چالاكانی كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كراو، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان بوون.